ئێرانجیهان

سوپای ئیسرائیل: بە 16000 جۆر تەقەمەنی لە ئێران…


 

سوپای ئیسرائیل نوێترین داتای سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی نەڕەی شێری لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوکردەوە. ئیسرائیل رایگەیاند، بە 16 هەزار جۆر چەک و تەقەمەنی لە ئێران دراوە.

 

بەپێی راگەیێندراوی فەرمیی سوپای ئیسرائیل، تاوەکو ئێستا هێزی ئاسمانیی وڵاتەکە زیاتر لە 800 هێرشی ئاسمانی کردووە. لەم هێرشانەدا نزیكەی 16 هەزار جۆرە تەقەمەنی و بۆمبی جیاواز بەکارهێنراون.

 

سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد، دوای هەوڵێکی چڕی هەواڵگری و پلاندانان لە لایەن هێزی ئاسمانی و دەزگە زانیارییەکانەوە، توانیویانە پێنج هەزار ئامانجی نوێی ستراتیژی لە ناو خاکی ئێراندا دەستنیشان بکەن. ئەم ئامانجانە هەزاران پێکهاتەی سەربازی و ئەمنیی ئێرانیان تێدابووە کە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکەدا کراونەتە ئامانج.

 

لەگەڵ بۆردوومانی ئێران، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە چەندین بەرەی دیکەی ململانێکەدا (وەک لوبنان، سووریا و فەلەستین) بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی. بەپێی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا نزیكەی حەوت هەزار ئامانج لە سەرجەم بەرەکانی دیکەی جەنگدا پێکراون.

 

ئیسرائیل جەختی کردەوە، ئەم هەڵمەتە لەرێگەی هاوئاهەنگیی وردی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆن، هێزی ئاسمانی و دەزگای هەواڵگریی سوپا بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی تێکشکاندنی تەواوەتیی پیشەسازیی سەربازی و سیستمی بەرگریی ئێران.

 





سەرچاوە

Related Posts