ئێرانجیهان

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنەکانی ئەکیتۆ

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنەکانی ئەکیتۆ:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كلدانی سریانی ئاشووری لە كوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەكەم و هیوای خۆشی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

لەو بۆنەیەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەكەمان دوور بێت و ئاشتی و خێر و خۆشی باڵ بەسەر هەموو جیهاندا بكێشێت.

مسعود بارزانی
1ـی نیسانی 2026

سەرچاوە

Related Posts