ئێرانجیهان

میدیایەکی نزیک لە سوپای پاسداران: ژێرخانی…


 

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، کە بە میدیایەکی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران هەژمار دەکرێت، رایگەیاند، “ژێرخانەکانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینک لە ناوچەکەدا، وەک ئامانجێکی رەوا بۆ هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبیندرێن.”

 

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسەکە، بنکە و وێستگەکانی کۆمپانیای ستارلینکی سەر بە ئیلۆن مەسک، کە لە وڵاتانی دراوسێی ئێران جێگیر کراون، خراونەتە نێو لیستی ئامانجە سەربازییەکان.

 

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو وێستگانەی ستارلینک لە دوبەی و ناوچەکانی دیکە جێگیر کراون، پەیوەستن بە ژێرخانی جیهانییەوە و دەتوانرێت بۆ مەبەستی هەواڵگری و سەربازی لە دژی ئێران بەکاربهێندرێن، بۆیە لەمەودوا وەک ئامانجی شەرعی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

ئەم هەڕەشەیەی میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران لەکاتێکدایە، گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا گەیشتوونەتە لووتکە و ئیسرائیل و ئێران چەندین هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی یەکدی، بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد، گۆڕانکارییەکی نوێیە لە شێوازی رووبەڕووبوونەوەکان لە ناوچەکەدا.

 





سەرچاوە

Related Posts