ئێرانجیهان

مانگی سووری ئێران: زیاتر لە 115 هەزار خانوو، شوقە…


کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە نوێترین راپۆرتیدا قەبارەی ئەو زیانە مادییانەی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئەو وڵاتە کەوتووە. بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە 115 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانیان بەرکەوتووە.

 

رۆژی چوارشەممە، 1ی نیسانی 2026، مانگی سووری ئێران رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانە چڕەکاندا 115 هەزار و 193 یەکەی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە کە 91 هەزار و 498یان یەکەی نیشتەجێبوونن و 22 هەزار و 580 یەکەی دیکەش بازرگانین.

 

بە گوێرەی مانگی سووری ئێران، تەنیا لە تاران، 44 هەزار و 391 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانیان بەرکەوتووە یان بەتەواوی وێران بوون.

 

راگەیێنراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، هێرشەکان تەنیا ناوچە سەربازییەکانیان نەگرتووەتەوە، بەڵکو ژێرخانی خزمەتگوزارییەکانیش کراونەتە ئامانج، بەم جۆرە:

 

تەندرووستی: 316 بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانە زیانیان بەرکەوتووە.

 

پەروەردە: 763 قوتابخانە و ناوەندی پەروەردەیی لە ناوچە جیاجیاکان وێران بوون یان زیانیان بەرکەوتووە.

 

تیمەکانی فریاگوزاری: 18 لق و ناوەندی مانگی سوور، 48 ئۆتۆمبێلی ئۆپەراسیۆن، 46 ئەمبووڵانس و 3 هێلیکۆپتەری فریاگوزاری کراونەتە ئامانج و لەکارکەوتوون.





سەرچاوە

Related Posts