ئێرانجیهان

زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز شاری ئیسفەهانیان هەژاند


زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز شاری ئیسفەهانیان هەژاند و دانیشتووانی شارەکە باس لە بیستنی دەنگی تەقینەوەی بەهێز دەکەن.

 

بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 16ی نیسانی 2026 لە کاژێر 3:20 خوولەکەوە زنجیرەیەک تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە چەندین ناوچەی جیاوازی شاری ئەسفەهانی ئێران بیستران، کە بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتووانی شارەکە.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، دەنگی تەقینەوەکان زیاتر لە ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی ئیسفەهان بووە. هاووڵاتیان باس لەوە دەکەن کە لە نێوان 5 بۆ 10 تەقینەوەی بەهێزیان بیستووە، بە جۆرێک لە هەندێک گەڕەک وەک “بەهارستان” و “سۆفە” خانووەکان بەهۆی دەنگی بەهێزی تەقینەوەکان لەریونەتەوە.

 

لە شاری ئیسفەهان دەنگی تەقینەوەکان لە نزیک بنکەی ئاسمانیی “هەوانیرۆز”، فڕۆکەخانەی سەربازیی “بەدر” و سەربازگەی “15ی خرداد” بیستراون.

 

هاوکات، هەندێک لە دانیشتووانی ناوچەی “سپاهانشار” و “جۆلفا” دەڵێن رووناکی تەقینەوە لە لای چیاکانی باشووری شارەکە و سەربازگەکان بینراوە.





سەرچاوە

Related Posts