ئێرانجیهان

ئێمە رەتمان نەکردووەتەوە بۆ دانوستان بچینە پاکستان

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران هیچ کاتێک رەتی نەکردۆتەوە بچێتە ئیسلام ئاباد، گوتیشی، وڵاتەکەی مەرجی ئەوەیە بەیەکجاری کۆتایی بەو جەنگە بێت کە بەسەر ئێمەدا سەپێنراوە.

ئەمڕۆ شەممە، 4ـی نیسانی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پلاتفۆرمی ‘ئێکس’ نووسیویەتی، “زۆر سوپاسگوزاری پاکستانین بۆ هەوڵەکانی، هەروەها رەتمان نەکردەوە بۆ دانوستان بچینە ئیسلام ئاباد، بەڵام ئێمە نیگەرانین لە مەرجەکانی کۆتاییهێنان بەو جەنگە نایاساییەی کە بەسەرماندا سەپێنراوە.”

عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوەش کرد، میدیاکانی ئەمریکا هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکان دەشێوێنن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکی کورتدا بۆ گەلەکەی کە نزیکەی 20 خولەکی خایاند، سێشەممەی رابردوو رایگەیاند، جەنگی دژی ئێران بووەتە هۆی کاولکاریی سەربازی و ئابووریی ئێران و نەهێشتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، هەروەها بەردەوام دەبن تا دەگەن ئامانجەکانیان.

 

سەرچاوە

Related Posts