ئێرانجیهان

قالیباف پرسیار لە جووڵەی کەشتیوانی لە بابولمەندەب…


محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە هەڕەشەیەکی نوێدا ئاماژە بە ئەگەری پەکخستنی کەشتیوانیی بازرگانی لە رێگەی تەنگەی بابولمەندەب دەکات، کە رێڕەوێکی ستراتیژیی گرنگە لە دەریای سوور.

 

قالیباف لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسی: “چەندە نەوت، گازی سرووشتیی شلکراوە،گەنم، برنج و پەیین بە تەنگەی بابولمەندبدا تێدەپەڕێ؟”

 

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا پرسیاری ئەوە دەکات: “کێ و چ وڵات و کۆمپانیایەک زۆرترین قەبارەی تێپەڕبوونی لەو تەنگەیەدا هەیە؟”

 

ئەم هەڕەشانەی قالیباف لە کاتێکدا دێن، ئێران هاتووچۆی دەریایی لە تەنگەی هورمز بە تەواوی پەکخستووە، ئەوەش بووەتە هۆی شێواندنی ئابووریی جیهانی.

 

لە ساڵانی رابردوودا ئەو کەشتییانەی بە تەنگەی بابولمەندەبدا رۆیشتوون، چەندین جار لەلایەن چەکدارانی حووسیی یەمەنەوە، کە هاوپەیمانی تارانن، هێرشیان کراوەتە سەر.

 

ئەم پەیامەی قالیبافیش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری فراوانکردنی جەنگەکە بەرەو دەریای سوور و تەنگەی بابولمەندەب دەبیندرێ، بەتایبەتی کە ئێستا حووسییەکانیش چوونەتە نێو جەنگەکەوە.

 





سەرچاوە

Related Posts