ئێرانجیهان

لە ئەردەبیل سێ کەس کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون


رووداو – هەولێر

لە ئەنجامی بۆردوومانی شارەکانی گەرمی و جەعفەرئاباد لە پارێزگای ئەردەبیل سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندارن

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 5-4-2026 ئیبراهیم ئیمامی، جێگری پارێزگاری ئەردەبیل بۆ کاروباری ئەمنی رایگەیاند، لە هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای ئەردەبیل لە شاری (گەرمی) و (جەعفەرئاباد)، تاوەکو ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندارن.

 

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لێکۆڵینەوەی کۆتایی لەبارەی وردەکاریی هێرشەکە و زیانەکان بەردەوامە و زانیاریی زیاتر لە داهاتوودا بڵاودەکەنەوە.

 

هاوکات، داوای لە دانیشتووانی ناوچەکە کردووە “هێمنی بپارێزن” و تەنیا لە رێگەی سەرچاوە فەرمییەکانەوە چاوەڕوانی هەواڵ و زانیارییەکان بن.

 

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە 5-4-2026 قایمقامی شاری کۆهگیلویە رایگەیاند، ناوچەی کوهـ سیا  لە شاری کۆهگیلوویە، لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە مووشەکباران کراوە، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و دوو کەسیش بریندار بوون.

 

 





سەرچاوە

Related Posts