ئێرانجیهان

قایمقامی کۆهگیلویە: هیچ هێزێکی زەوینی ئەمریکا…


ئیرەج کازمیجو، قایمقامی شاری کۆهگیلویە رایگەیاند: “هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە دابەزینی هێزە زەوینییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کوهێ سیا (کێوە رەش) و رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی بەسیج و خەڵک ناڕاست و بێ بنەمایە”.

 

قایمقامی کۆهگیلویە هۆکاری نائارامی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەو ناوچە سەخت و چیاییەی کۆهگیلویەی بۆ کەوتنەخوارەوەی مووشەکێک گەڕاندەوە و دەڵێت: “بەهۆیەوە 5 کەس کوژراون و 7 کەسیش بریندار بوون”.

 

قسەکانی ئێوارەی قایمقامی کۆهگیلویە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاندبوو: “هێرش کراوەتە سەر ناوچەی کوهێ سیا (کێوە رەش). 3 کوژراو و 2 بریندار پشتڕاست کراونەتەوە و دەکرێ ژمارەکە زیاتر بێت. قەرەباڵخییەکی زۆری ئاپۆرای خەڵک بۆ گواستنەوەی برینداران هەیە”.

 

دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی یەکێک لە فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لە بەرزاییەکانی پارێزگای لۆڕنشینی کۆهگیلویە و بوێر ئەحمەد و شەڕ و نائارامی دوو رۆژە لەم ناوچەیە لە کاتێکدایە، ئەمرۆ یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛  دوای 7 کاژێر مانەوە لە ئاسمانی ئێران، فڕۆکەوانێکیان لە قووڵایی شەخاکانی ئێران رزگار کردووە.

 

بەرپرسانی سەربازی ئێران بەبێ ئەوەیکە چارەنووسی فڕۆکەوانەکە ئاشکرا بکەن، رەتیدەکەنەوە ئەمریکا فڕۆکەوانەکەی رزگار کردبێت.

 

 





سەرچاوە

Related Posts