پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، بنکەی سەربازی لیوای 40ـی کەتائیبی ئیمام عەلی سەربە حەشدی شەعبی بۆردومانکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی نیسانی 2026، سۆران کامەران پەیامنێری کوردستان24، لە کەرکووک رایگەیاند: کاژمێر 9 ى ئەمشەو بنکەیەکی سەربازی لیوای 40ی کەتائیبی ئیمام عەلی سەر بەحەشدی شەعبی بۆردوومان کرا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، کە لەسەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستی کەوتووە بارەگاکە لە گوندی خەرابەرووتەی رۆژئاوای کەرکووک بووە و لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران بارەگاکانی کەتائیبی ئیمام عەلی لەسنوری کەرکوک بۆ پێنج جار بۆردومان کراوە کە نزیکە لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەنەوە لە ڕۆژئاوای کەرکوک.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، لیوای 40 ی کەتائیبی ئیمام عەلی سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی باکوروی رۆژهەڵاتی دیجلەی حەشدی شەعبین ، کە لەدوای هێرشەکانی شانزەی ئۆکتۆبەری 2017ەوە ئەو ناوچانەیان کۆنتڕۆڵکردووە لەرۆژئاوای کەرکووک کە ناوچەیەکی نەوتییە و داگیرکراوە.










