ئێرانجیهان

بەئامانجگرتنی ماڵی هاووڵاتییان تاوانی جەنگە

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە:

زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و  خێزانەکەی.  

بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە، سەرکۆنە و تاوانباران شەرمەزار دەکەم. 

بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەرچاوە

Related Posts