ئێرانجیهان

گیانی هاووڵاتییان و سەروەریی خاکەکەمان هێڵی سوورە

راگەیێندراوێک لە وەزیری پێشمەرگەوە:

بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی ئەمشەو کە لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە سەر گوندی (زەرگەزەوی) لە سنووری شاری هەولێر دەکەین. بەداخەوە ئەم پەلامارە دڕندانەیە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی قارەمان بە ناوی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ) و هاوژینەکەی.

بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و بەزاندنی هەموو سنوورە یاسایی و مرۆییەکان و پێشێلکردنی شکۆی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق؛ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
دووپاتی دەکەینەوە گیانی هاووڵاتیان و سەروەریی خاکەکەمان هێڵی سوورە. داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستی کردەییان هەبێت و لە ئاست ئەم تاوانانەدا بێدەنگ نەبن.
بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهیدەکان دەکەین و نەمری بۆ شەهیدە سەربەرزەکانمان.

شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
نیسانی ٢٠٢٦

سەرچاوە

Related Posts