سێشەممە، 7ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی هەردوو شەهیدی گوندی زەرگەزەوی لە سنووری پارێزگای هەولێردا کرد.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی گوندی زەرگەزەوی دەربڕی.
هەروەها مەسرور بارزانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: بە داخەوە بەبێ پاساو هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لایەنە ئێرانییەکان قسە کراوە و گلەیی خۆمان پێیان گەیاندووە.
نوێ دەکرێتەوە..










