شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، دەسپێشخەرییەکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێستا ڕاگەیاند و بە فەرمی داوای لە هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد، بۆ ماوەی دوو هەفتە هەنگاوی نیازپاکی بنێن تاوەکوو ڕێگە بۆ ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی بدەن.
سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە پەیامێکدا ئاشکرای کرد، کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ جەنگەکە بە شێوەیەکی جێگیر و بەهێز بەرەو پێش دەچن و توانای ئەوەیان هەیە لە داهاتوویەکی نێزیکدا ئەنجامی ڕاستەقینە بەدەست بهێنن.
شەهباز شەریف لە پەیامەکەیدا دوو داواکاریی سەرەکیی خستە ڕوو؛ داوای لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ کرد، کە ئەو مۆڵەتەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دیاری کردووە، بۆ ماوەی دوو هەفتە درێژ بکاتەوە.
هەروەها داوای لە ئێران کرد، کە وەک نیشانەیەک بۆ نیازپاکی، بۆ هەمان ماوەی دوو هەفتە گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانیدا بکەنەوە.
نوێ دەکرێتەوە










