دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، ڕایگەیاند ئەو ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئارادایە، بە سەرکەوتنێکی گشتگیر و تەواوەتی بۆ وڵاتەکەی دادەنرێت. ترەمپ سەرنجی خستە سەر ڕۆڵی وڵاتی چین لەم گۆڕانکارییەدا و دڵنیایی دا کە مەترسیی ئەتۆمیی ئێران بە تەواوەتی کۆتایی دێت.
سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنەکەیدا ئاشکرای کرد، کە ئەو بڕوای وایە وڵاتی چین ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی گێڕاوە لە هاندانی ئێران بۆ هاتنە سەر مێزی دانوستان
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: “پرسی یۆرانیۆمی ئێران بە شێوەیەکی بێخەوش چارەسەر دەکرێت”.
نوێ دەکرێتەوە










