ئێرانجیهان

ئاگربەست بە واتای کۆتایی جەنگ نییە و لە هەر ساتێکدا بێت ئامادەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانین

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە یەکەم کاردانەوەیدا دوای راگەیاندنی ئاگربەست، پەیامێکی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند وڵاتەکەی تەنیا بۆ ماوەیەکی کاتی ئۆپراسیۆنەکانی ڕاگرتووە و هێشتا بژاردەی سەربازی لەسەر مێزە.

ناتانیاهۆ جەختی کردەوە، ئێمە ڕێککەوتنمان هەیە بۆ ئاگربەست بۆ ماوەی دوو هەفتە، بەڵام ئەمە بە هیچ شێوەیەک بە واتای کۆتاییهاتنی جەنگ نایەت.” 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دا کە سوپاکەی لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدایە و ڕایگەیاند: “ئێمە ئامادەین لە هەر کاتێکدا بێت بگەڕێینەوە بۆ ناو جەرگەی شەڕ و پێکدادانەکان.” 

 

نوێ دەکرێتەوە

 

سەرچاوە

Related Posts