جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایگەیاند, جیاوازییەکی گەورە لە نێوان تێگەیشتنی تاران و واشنتن بۆ مەرجەکانی راگرتنی جەنگ لە ئارادایە.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، یەکێک لە خاڵە جێناکۆکەکان پرسی لوبنانە. ڤانس گوتی: ئێرانییەکان وەها تێگەیشتبوون کە رێککەوتنی ئاگربەستەکە وڵاتی لوبنانیش دەگرێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە.” ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل لەم قۆناغەدا تەنیا پێشنیازی دانبەخۆداگرتنی لە بەرەی لوبنان کردووە، نەک ئاگربەستێکی گشتگیر، ئەمەش هۆکاری بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر پێگەکانی حزبوڵڵا.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ڤانس رایگەیاند، لایەنی ئێرانی بە فەرمی بەڵێنی کردنەوەی گەرووی هورمزی داوە.
جەی دی ڤانس ستایشی ڕۆڵی تەلئەڤیڤی کرد لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکاندا و گوتی: “ئیسرائیلییەکان هەوڵ دەدەن مەرج و بارودۆخەکان بە جۆرێک ئامادە بکەن کە زامنی سەرکەوتنی ئێمە بێت لە دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران.” ئەم لێدوانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئیسرائیل و ئەمریکا پێشوەختە لەسەر نەخشەیەک ڕێککەوتوون تاوەکو تاران ناچار بە پاشەکشەی زیاتر بکەن لە کاتی دانوستانە ڕاستەوخۆکاندا.
نوێ دەکرێتەوە










