وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە پاڵپشتیکردن لە ئاشتی و سەقامگیریی بووە و بەشێک نەبووە و نابێت لە شەڕ و گرژی و سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە، شەوی پێنج شەممە 9ی نیسانی 2026 و لە چەند کاتی جیاوازدا چەند هێرشێکی درۆنی کراونەتە سەر شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجام تێک شکێندراون و کەوتوون.
هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە، لە نانەوەی پشێووی بەردەوامن.
جەخت لە پشتگیری ئاشتی و ئۆقرەیی دەکەین و داوا لەهەموو لایەک دەکەین کە ئەو هێرشانە رابگرن و چیتر سەقامگیری و ئۆقرەیی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان نەکەنە ئامانج.










