ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاو کردووتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، هەوڵدان بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع و تێپەڕاندنی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەبێ گەڕانەوە بۆ بنەماکانی سازان و هاوبەشی، پشتگوێخستنی جەوهەری شەراکەتی نیشتمانی و پاشەکشەیەکی مەترسیدارە لەو لێکتێگەیشتنە دەستوورییانەی کە پڕۆسەی سیاسیی وڵاتیان لەسەر بونیاد نراوە.
لێرەوە بە ڕاشکاوی ڕایدەگەیەنین؛ پۆستی سەرۆک کۆمار و کاندیدی سەرۆکي ئەنجوومەنی وەزیران، دوو پرسی نیشتمانیی دانەبڕاون و دەبێت وەک یەک پاکێجی تەواوکار، لە چوارچێوەی سازان و دیالۆگێکی جددی و گشتگیردا یەکلایی بکرێنەوە، نەک لە ڕێگەی پەراوێزخستنی هاوبەشە سەرەکییەکان یان فەرزکردنی کاندیدەکان بەبێ ڕێککەوتنی پێشوەختە.
لەسەر ئەم بنەمایە و لەپێناو پاراستنی ڕێڕەوی دەستووری و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی پڕۆسەی سیاسی، بڕیارماندا بە بەشدارینەکردنی خۆمان لە دانیشتنی سبەینێدا، و جەخت دەکەینەوە کە هەر هەنگاوێک لە غیابی سازانی نیشتمانیدا، تەنها دەبێتە هۆی ئاڵۆزکردنی زیاتری دیمەنە سیاسییەکە و بەرەو نادیاری دەبات.
نوێ دەکرێتەوە










