ئێرانجیهان

گرنگ نییە ڕێککەوتن دەکرێت یان نا، ئێمە هەر براوەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکی ڕاستەوخۆدا لەبەردەم کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە جەنگی دژ بە ئێراندا سەرکەوتنی تەواوەتی بەدەستهێناوە. ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە “بە هەر بارێکدا بێت ئەمریکا براوەیە” و گرنگییەکی ئەوتۆ نادات بەوەی ئایا دانوستانەکان دەگەنە ڕێککەوتن یان نا.

لە کاتێکدا دانوستانە سێقۆڵییەکان لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران لە ئارادان، دۆناڵد ترەمپ بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: “ئێمە دەبەینەوە. بێ گوێدانە ئەوەی چی ڕوودەدات، ئێمە دەبەینەوە. ئێمە ئەو ئێرانمان بەتەواوی تێکشکاندووە.”

سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: “با ببینین چی ڕوودەدات، ڕەنگە ئێران ڕێککەوتن بکەن، ڕەنگە نەیکەن، ئەوە گرنگ نییە؛ چونکە لە ڕوانگەی ئەمریکاوە، ئێمە هەر ئێستا براوەین.”

نوێ دەکرێتەوە

سەرچاوە

Related Posts