میدیاکانی ئێران رایانگەیاند کە قۆناغێکی دیکەی دانوستانە راستەوخۆکانی نێوان شاندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شاری ئیسلام ئابادی پاکستان کۆتایی هاتووە، بەڵام جەخت لەوە دەکەنەوە کە هێشتا چەندین ناکۆکی جددی لە نێوان هەردوولادا ماونەتەوە.
یەکشەممە 12ی نیسانی 2026، بەپێی راپۆرتی میدیاکانی ئێران، سەرەڕای بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان لە پاکستان، هێشتا هەندێک جیاوازیی قووڵ لە نێوان شاندی ئێرانی و ئەمریکیدا هەیە کە ڕێگرن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.
میدیاکانی تاران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێستا “تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە” و سەرکەوتنی پرۆسەکە بەستراوەتەوە بە گۆڕینی هەڵوێستی واشنتن.
لەو چوارچێوەیەدا، تاران داوا دەکات لایەنی ئەمریکی واز لە “زیادەڕەوییە هەمیشەییەکانی” بهێنێت و لەبری ” سەرکێشانە مامەڵەکردن، ڕێچکەیەکی “واقیعبینانە” بگرێتە بەر بۆ ئەوەی دانوستانەکان بگەنە ئەنجام.










