ئێرانجیهان

پزیشکیان: دابینکردنی وزە و بژێوی خەڵک لە پێشینەی…


مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیێنێت، دابینکردنی وزەی بەردەوام و پاراستنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان لە کاتی قەیرانەکان دا، لە گرنگترین کارە لەپێشینەکانی حکومەتەکەیەتی.

 

سەرۆککۆماری ئێران لە کاتی سەردانیکردنی بۆ رێکخراوی پلاندانان و بودجە و سێ وەزارەتی وڵاتەکەی، رایگەیاند: “خزمەتکردنی خەڵک بەبێ پچڕان لە کاتی شەڕدا، شەرەفێکی نیشتمانییە.”

 

مەسعود پزیشکیان لەو بەسەرکردنەوەیەدا ستایشی ئەدای کارکردنی وەزارەتەکانی کرد لەم بارودۆخەدا و هەوڵەکانیانی بە “شایەنی پێزانین و ستایش” وەسف کرد.

 

بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە و ململانێ سەربازییەکان، کەرتی وزە و ژێرخانی ئابووریی ئێران رووبەڕووی زیانی گەورە بوونەتەوە، حکومەتی  ئێران دەڵێت هەوڵ دەدات لە رێگەی وەزارەتە خزمەتگوزارییەکانەوە رێگری لە پچڕانی پێداویستییە سەرەکییەکانی بژێوی هاووڵاتییان بکات.

 

رۆژی 28ی نیسان هێرشی ئەمریکا/ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، جەنگەکە کە 40 رۆژی خایاند و بۆ ماوەی دوو هەفتە راگیراوە، زیانی زۆری بە ژێرخانی ئێران گەیاندووە، بە تایبەتی لە بواری وزەدا.

 

 





سەرچاوە

Related Posts