ئێرانجیهان

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 345 قوتابی و مامۆستا لە…


وەزارەتی پەروەردەی ئێران دەڵێت، لە 40 رۆژی جەنگدا 345 قوتابی و مامۆستا لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژراون و زیاتر لە 880 قوتابخانەش زیانیان بەرکەوتووە.

 

حوسێن سادقی، سەرۆکی ناوەندی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئێران، نوێترین ئاماری زیانە گیانی و مادییەکانی کەرتی پەروەردەی وڵاتەکەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل خستەڕوو.

 

حوسێن سادقی گوتی، لە 40 رۆژی جەنگدا 278 قوتابی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژراون کە 161یان کوڕ و 117یان کچ بوون. 

 

بە گوتەی سادقی، لە هێرشەکاندا 67 مامۆستاش کوژراون کە 18یان پیاو و 49ەکەی دیکەش ژن بوون.

 

سەبارەت بە ژمارەی قوتابیان و مامۆستایانی برینداریش، ئەو بەرپرسەی کەرتی پەروەردەی ئێران دەڵێت، 196 قوتابی و 26 مامۆستا بریندار بوون.

 

بە گوتەی حوسێن سادقی، 880 قوتابخانە لە هێرشەکاندا زیانیان بەرکەوتووە و 53 قوتابخانەش بە تەواوی خاپوور کراون؛ ئاماژەی بەوەشکرد، لە شارەکانی تاران و کرماشان زۆرترین قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە.

 

جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ـی شوباتی 2026ـەوە دەستیپێکرد، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 8-4-2026، دوای 40 رۆژ لە شەڕ و پێکدادان، ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی رێککەوتن.





سەرچاوە

Related Posts