ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەڵێت، لە کۆتاییدا ناچار دەبن پاشەکشە بکەن و “بەبێ هیچ دەستکەوتێک ناوچەکە جێدەهێڵن.”
رۆژی دووشەممە، 13ی نیسانی 2026، میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداریی دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل.
قائانی نووسیویەتی: “پێویستە ئەمریکا و رژێمی زایۆنی لەبیریان بێت کە چۆن بە دەستی بەتاڵ لە یەمەنی پاڵەوان و بابولمەندەب و دەریای سوور هەڵاتن.”
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هێزانەی ئێستا لە ناوچەکەدان، لە کۆتاییدا ناچار دەبن پاشەکشە بکەن و دەڵێت: “بەرەی یەکگرتووی مقاوەمە لە تەواوی ناوچەکەدا ئامادەییەکی بەهێز و کاریگەری هەیە و لە چاوەڕوانی دوژمنانی مرۆڤایەتیدایە.”










