سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایگەیاند هێزی دەریایی ئێران بە تەواوی تێکشکێنراوە و 158 کەشتییان نقوم کردووە، هاوکات هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد سەبارەت بە هەر هەوڵێک بۆ نزیکبوونەوە لەو گەمارۆ دەریاییەی کە ئەمریکا بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندوویەتی.
سێشەممە 13ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ئاشکرای کرد، هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە هێزی دەریایی ئێران “بە تەواوی بسڕنەوە” و ئاماژەی بەوە کرد، 158 کەشتی جەنگیی ئەو وڵاتە تێکشکێنراون. ترەمپ گوتی: “ئەوەی ماوەتەوە تەنیا ژمارەیەکی کەمە لەوەی ئێرانییەکان پێی دەڵێن کەشتی هێرشبەری خێرا، چونکە ئێمە وەک هەڕەشەیەکی جددی تەماشامان نەکردوون.”
سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی دا و ڕایگەیاند: “ئەگەر هەرکام لەم کەشتییانە لە گەمارۆ دەریاییەکەمان نزیک ببنەوە، دەستبەجێ لەناو دەبرێن.” ترەمپ شێوازی لەناوبردنی ئەو کەشتییانەی بەو سیستەمە شوبهاند کە دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە دەریاکاندا بەکاری دەهێنن و گوتی: “ئەو سیستەمە زۆر خێرا و دڕندانەیە.”










