ئێرانجیهان

کۆریای باشوور بڕی 500 هەزار دۆلار هاوکاریی مرۆیی پێشکەشی ئێران دەکات

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور رایگەیاند، حکوومەتی وڵاتەکەی بڕیاریداوە بڕی 500 هەزار دۆلار وەک هاوکاریی مرۆیی پێشکەشی ئێران بکات. ئەم بڕیارەش لەسەر داوای چەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی، لە سەروو هەموویانەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بووە.

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هاوکارییە مرۆییانە لە رێگەی “لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور”ەوە دەگەیەنرێتە تاران. سیئۆل هیوای خواستووە، ئەم پشتگیرییە داراییە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی توندیی ئەو قەیرانە مرۆییەی کە ئێران تێیکەوتووە.

ئەم دەستپێشخەرییەی کۆریای باشوور دوای ئەوە دێت، لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا، سیئۆل نێردەیەکی تایبەتی رەوانەی تاران کرد؛ ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەو وڵاتە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی کەشتی و کارمەندەکانیان کە ئێستا لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە.

کۆریای باشوور لە چوارچێوەی هاوکارییە مرۆییەکانیدا بۆ وڵاتانی ناوچەکە، مانگی رابردووش بڕی دوو ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاریی پێشکەشی دەوڵەتی لوبنان کردبوو.

سەرچاوە

Related Posts