هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانەی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 گوتی: پرسی خاک و خەڵکی کەرکووک، پرسی ناسمانەی کوردستانییەتی کەرکووک، بابەتێکی هەندە ئاسان نییە بە سەفەقات یەکلا بکرێتەوە
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت: کەرکووک پێویستی بە رێککەوتنێکی هاوسەنگە، کە بە هاوبەشی نێوان تەواوی پێکهاتەکان بێت، دەبێت رێککەوتنە بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەنجام بدرێت، نەک بە سەفەقەیەکی گوماناوی وەک ئەوەی هۆتێل رەشید.
هەورامی جەختی لەوە کردەوە، لەگەڵ تەواوی مافی پێکهاتەکانی مافی خەڵک کەرکووک داین، بەڵام بۆ ئێمە ماددەیەرکەی گرنگی دەستووری هەیە ەئویش 140ـەوە، ئێستا دەپرسین چارەنووسی ئەو ماددەیە لەم سەقەفاتە گوماناویانەی هۆتێل رەشید چی دەبێت.
گوتیشی: نابێت چارەنووسنی کەرکووکییەکان بکرێتە قوربانی سەفقەیەکی گوماناوی هۆتێلی رەشید، ئەوەی ئەمڕۆش ئەنجام دەدرێت درێژەپیدەری ئەو سەفقەیەی هۆتێل رەشیدە.
نوێ دەکرێتەوە.










