ئێرانجیهان

دۆناڵد ترەمپ لەیەک کاتژمێردا حەوت درۆی کرد

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هێرشی توند دەکاتە سەر سەرۆکی ئەمریکا و رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ لە یەک کاتژمێردا حەوت بانگەشەی ناڕاست ‘درۆ’ـی کردووە.

قالیباف جەختی کردەوە، ئەمریکییەکان نە لە رێگەی “درۆ”وە جەنگیان بردۆتەوە و نە لە دانوستانەکانیشدا بەو شێوازە دەگەنە هیچ ئەنجامێک.

سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و گەرووی هورمز، قالیباف هۆشدارییەکی توندی دا و گوتی: “لەگەڵ بەردەوامبوونی گەمارۆکان، گەرووی هورمز بە رووی کەشتیەکاندا بە کراوەیی نامێنێتەوە.” ئاماژەی بەوەش کرد کە هاتوچۆ لەو گەرووەدا تەنیا لە رێگەی “رێڕەوی دیاریکراو” و بە “مۆڵەتی فەرمی ئێران” دەکرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران باسی لەوەش کرد، بڕیاری کۆتایی لەسەر کرانەوە یان داخرانی گەرووی هورمز و یاساکانی پەیوەست بەو ناوچەیە، لە مەیدانی کردەیی دا دەدرێت نەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، قالیباف ئاماژەی بە شەڕی میدیایی کرد و گوتی: “ئەندازیاریکردنی رای گشتی بەشێکی گرنگی جەنگە، بەڵام گەلی ئێران بەم فێڵانە هەڵناخەڵەتێن.” داواشی لە هاووڵاتیان کرد کە زانیاری و هەواڵی وردی دانوستانەکان تەنیا لە لێدوانە فەرمییەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە وەربگرن.

 

سەرچاوە

Related Posts