ئێرانجیهان

گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران پێشێلێکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو گەمارۆیەی ئەمریکا بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندوویەتی نایاسایی و تاوانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی نیسانی 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی “گەمارۆدانی بەندەرەکان یان کەناراوەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە نەک هەر پێشێلکردنی ئاگربەستە، بەڵکو هەم نایاساییە و هەم تاوانکارییە.

گوتیشی: ئەم کردەوەیەی ئەمریکا پێشێلی ماددەی 2(4)ـی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، کە بەپێی ماددەی 3(ج)ی بڕیارنامەی (1974)ـی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم کردەیە بە دەستدرێژیی هەژمار دەکرێت، کە بەڕوونی گەمارۆدانی بەندەرەکان یان کەناراوەکانی دەوڵەتێک لە نێوان ئەو جۆرە کردارانەدا دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، سەپاندنی سزای بە کۆمەڵی بە ئەنقەست بەسەر دانیشتوانی ئێراندا، دەبێتە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.

 

سەرچاوە

Related Posts