ئێرانجیهان

گەلی ئێران خۆ بەدەستەوە نادات

مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە تازەترین هەڵوێستیدا، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە دانوستانی بنیاتنەرانە دووپات دەکاتەوە و دەشڵێت “گەلی ئێران لە ژێر هیچ فشارێکدا خۆی بە دەستەوە نادات”.

مەسعود پزیکشیان سەرۆککۆماری ئیسلامی ئیران ئەمڕۆ دووشەممە 20ی نیسانی 2026، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی لە بارەی گەڕێکی نوێی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی “پابەندین بە بنەماکانی لۆژیکی دانوستان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە ” ئەو بێمتمانەیی قووڵ و مێژووییەی ئێران بەرانبەر ئەمریکا هەیەتی، پەیوەستە بە مێژووی ئەدا و رەفتاری ئەو وڵاتە، چونکە لەم رۆژانەی داواییدا، رەفتارە نەگونجاو و دژبەرەکانی بەرپرسانی ئەمریکا، هەڵگری پەیامێکی تاڵن، ئەوان دەیانەوێت ئێران خۆی بە دەستەوە بدات، بەڵام گەلی ئێران لە ژێر هیچ فشارێک خۆ بە دەستەوە نادات”.

ئەم پەیامەی سەرۆککۆماری ئێران لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەی گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری پاکستان لە ئیسلامئاباد بەڕێوەبچێت، هەرچەندە شاندی دانوستانکاری ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جەی دی ڤانس جێگری ترەمپ لە واشنتن بەرەو پاکستان بەڕێکەوتووە، بەڵام تا ئێستا ئێران رەتی دەکاتەوە لە دانوستان بەردەوام بێت و هیچ شاندێکیشی بۆ دانوستان رەوانە نەکردووە.

سەرچاوە

Related Posts