ئێرانجیهان

راپۆرتێک: بەهۆی جەنگەوە 144 ملیار دۆلار زیان بەر…


ناوەندێکی توێژینەوەی ئەمریکی دەڵێت، “بە ئەگەری زۆرەوە”، زیانە ئابوورییەکانی ئێران لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، دەگاتە 144 ملیار دۆلاری ئەمریکی. 

 

دامەزراوەی بەرگریکردن لە دیموکراسییەکان (FDD) کە بارەگاکەی لە واشنتن دی سییە، لەسەر دوو بنەما بەم ئەنجامە گەیشتووە:

 

یەکەم: داهاتی لەدەستچووی نەوت لە ئەنجامی وەستانی بەرهەمهێنان و هەناردە

 

دووەم: ئەو زیانە بەرجەستەیەی بەر باڵەخانە، دامەزراوە و شوێنەکان گەیشتووە کە نۆژەنکردنەوەیان پێویستی بە تێچوویەکی زەبەلاحە. 

 

وردەکارییەکان بەم شێوەیەن:

 

لەدەستدانی داهاتی بەرهەمە هایدرۆکاربۆنییەکان

 

نەوتی خاو: 23.4 ملیار دۆلار 

گازی سرووشتی: 8.6 ملیار دۆلار

پتڕۆکیمیاییەکان: 20.9 ملیار دۆلار 

 

کۆی گشتی: 52 ملیار و 880 ملیۆن دۆلار

 

زیانی بەرجەستە:

 

دامەزراوە ئەتۆمییەکان: 10 ملیار دۆلار

 

کارگەکانی مووشەک: 9 ملیار دۆلار

 

سەکۆی هاویشتنی مووشەکی بالیستی: 5 ملیار دۆلار

 

فڕۆکە و هێلیکۆپتەری سەربازی: 1.1 ملیار دۆلار

 

سیستمی بەرگریی ئاسمانی: 2.5 ملیار دۆلار

 

ژێرخانی نەوت و گاز: 15 ملیار دۆلار 

 

بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران: 5 ملیار دۆلار 

 

ژێرخانی شار و گوندەکان: 3 ملیار دۆلار

 

کەشتیی سەربازی: 2 ملیار دۆلار

 

کۆگای مووشەک و درۆن: 3 ملیار دۆلار 

 

داخستنی هورمز: 10 ملیار دۆلار 

 

زیانی ئابووریی نافەرمی: 6 ملیار دۆلار

 

کۆی گشتی: 91 ملیار و 125 ملیۆن دۆلار 

 





سەرچاوە

Related Posts