ئێرانجیهان

مەسرور بارزانی سەرکۆنەی رووداوی تەقەکردنەکەی هوتێلی واشنتن هیڵتن دەکات

یەکشەممە 26ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی لە بارەی رووداوی هێرشەکەی سەر دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردووەتەوە،

مەسرور بارزانی نووسیویەتی: “من زۆر نیگەرانم لە رووداوی تەقەکردنەکە لە ئاهەنگی ژەمی ئێوارەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە واشنتن، دڵخۆشم کە سەرۆک ترەمپ، خانمی یەکەم، جێگری سەرۆک، ئەندامانی کابینەکە، رۆژنامەنووسان و میوانەکان سەلامەتن و هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە. تووندوتیژی هیچ شوێنێکی لە ژیانی گشتیدا نییە.”

نوێ دەکرێتەوە

 

 

سەرچاوە

Related Posts