ئێرانجیهان

ئێران دەست بە نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەکانی پارسی…


 

میدیای فەرمیی ئێران، ئەمڕۆ 27ی نیسان رایگەیاند، دەستدەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگە نەوتییەکانی پارسی باشوور کە لە جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران، بۆردوومان کرابوون.

 

مووسا ئەحمەدی، سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، بەڵێندەرەکان وەک بەرپرسی نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەکانی پارسی باشوور دەستنیشانکراون و گوتیشی: “هەموو قۆناخەکانی نۆژەنکردنەوەی ئەم پاڵاوگانە بە شارەزایی ئەندازیارە ئێرانییەکان و زانستی نێوخۆیی جێبەجێ دەکرێت.”

 

کۆمەڵەی پاڵاوگەکانی پارسی باشوور لە پارێزگای بووشێهر و کەناراوەکانی کەنداو هەڵکەوتووە و لە 13 پاڵاوگە پێکهاتووە کە گرنگترین و گەورەترین کێڵگەی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی گازی ئێرانە.

 

ئەم پاڵاوگانە ئەرکی پاککردنەوە و ئامادەکردنی ئەو گازە سروشتییەیان لە ئەستۆیە کە لە کێڵگەی هاوبەشی پارسی باشوور دەردەهێنرێت.

 

چەندین بەشی کۆمەڵە پاڵاوگەکانی پارسی باشوور لە 18ی ئاداری 2026 بەهۆی بۆردوومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، زیانیان بەرکەوتوە. 

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، زیاتر لە 70٪ـی گازی بەکارهێنراوی ئێران لەم ناوچەیە دابین دەکرێ.

 





سەرچاوە

Related Posts