ئێرانجیهان

کاندیدکردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بە رێککەوتنی من و مالیکی بووە

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت “لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای رێککەوتنی بۆ ئەوەی عەلی زەیدی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران نوێی عێراق کاندید بکەین.

سوودانی ئاشكرایکرد، بەهۆی نەبوونی سازان لەنێوان هێز و لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لەگەڵ نووری مالیکی ئەرکی راسپاردنی کەسایەتییەکمان پێسپێردرا بۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق. گوتیشی: کاندیدکردنی عەلی زەیدی رێککەوتنی من و مالیکی بووە

هەروەها ئاماژەیداوە، پێشنیازەکەیان بۆ کاندیدکردنی عەلی زەیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێ بە کۆی دەنگ لە چوارچێوەی هەماهەنگی پەسەندکراوە.

نوێ دەکرێتەوە..

سەرچاوە

Related Posts