ئێرانجیهان

گەشتە ئاسمانییەکان لە شەش فڕۆکەخانەی ئێرانەوە…


 

دوای ماوەیەک لە وەستان و سنووردارکردنی جووڵەی ئاسمانی بەهۆی جەنگ و قۆناخە نادڵنیاییەکەی دوای جەنگ، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی لە بەشێکی زۆری فڕۆکەخانەکانی راگەیاند.

 

بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان کە میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، شەش فڕۆکەخانەی سەرەکی و ستراتیژی کە بریتین لە فڕۆکەخانەکانی میهرئاباد لە تاران، مەشهەد، شیراز، زاهدان، گورگان و ورمێ بە تەواوی چالاک کراونەتەوە و پێشوازی لە گەشتە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان دەکەن.

 

هەر لە چوارچێوەی پلانی ئاساییکردنەوەی دۆخی فڕیندا، بڕیارە لە قۆناخی داهاتوودا فڕۆکەخانەکانی کرمان، یەزد و بیرجەند بە تۆڕی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەوە ببەسترێنەوە.

 

سەرەڕای کردنەوەی فڕۆکەخانە سەرەکییەکان، هێشتا فڕۆکەخانەکانی ناوچەکانی رۆژئاوا و باشووری ئێران کە هاوسنوورن لەگەڵ عێراق و کەنداو هەندێک “کۆتوبەندی تەکنیکی”ـیان لەسەرە. بەرپرسانی فڕۆکەوانیی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە کە تیمەکانی گەشتە ئاسمانییەکان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەوەی فڕۆکەخانەکانی ئەسفەهان، کرماشان، ئابادان، ئەهواز، رەشت، ئیلام و ئەردەبیل لە قۆناخی داهاتوودا بکەنەوە.

 

ئەم بڕیارەی ئێران بۆ کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی لە کاتێکدایە، ناوچەکە دوای هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی نێوان ئێران و هاوپەیمانیی ئیسرائیل-ئەمریکا و هەڕەشە بەردەوامەکانی واشنتن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە، تاران ئاسمانی خۆی بە رووی گەشتەکاندا داخست.

 





سەرچاوە

Related Posts