ئێرانجیهان

بەرپرسێکی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستی جێگیرە

مەزاهیر حوسێنی، بەرپرسی دیدارەکان لە نووسینگەی رێبەری ئێران، رایگەیاند؛ موجتەبا خامنەیی بەهۆی زنجیرەیەک تەقینەوەوە بریندار بووە، بەڵام ئێستا چاکبووەتەوە و باری تەندروستی جێگیرە.

حوسێنی بەگوێرەی ئەوەی ئاژانسی “تەسنیم”ی ئێرانی گواستوویەتییەوە، ئاماژەی بەوە کردووە: “موجتەبا خامنەیی بەهۆی زنجیرەیەک تەقینەوەوە بریندار بوو، بەڵام ئێستا چاکبووەتەوە و لە تەندروستییەکی تەواودایە.”

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردبووەوە، موجتەبا خامنەیی لەو هێرشە ئاسمانییەی ئەمریکا و ئیسرائیل، تێیدا عەلی خامنەیی باوکی و رێبەری پێشووی ئێران کوژرا، بە سەختی بریندار بووە، بەڵام لە هۆش خۆی نەچووە.

لەوەتەی موجتەبا خامنەیی بووەتە جێگرەوەی باوکی، هیچ دەرکەوتنێکی گشتی نەبووە و تەنیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی نووسراو وازی هێناوە؛ ئەمەش دەنگۆ و گومانی زۆری لەسەر دۆخی تەندروستی و مانەوەی لە ژیاندا دروست کردبوو.

سەرچاوە

Related Posts