ئێرانجیهان

رەنگە پرۆژەی ئازادی لە گەرووی هورمز چالاک بکەمەوە

سەرۆکی ئەمریکا، ئاشکرای کرد، ئێران داوای لە واشنتن کردووە پاشماوە ڕادیۆئەکتیڤەکانی بنکە ئەتۆمییە وێرانکراوەکانی بۆ پاک بکاتەوە. هاوکات ترەمپ باس لە ئەگەری بە ویلایەتکردنی ڤێنیزوێلا و کەمکردنەوەی باجی بەنزین دەکات.

دووشەممە 11ی ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە کەناڵی “فۆکس نیووز”، چەند زانیارییەکی هەستیار و نوێی لەسەر دۆخی ئێران و ڤێنیزوێلا ئاشکرا کرد.

ترەمپ ڕایگەیاند، دانوستانکارانی ئێرانی پێیان گوتووە، دەبێت ئەمریکا خۆی ماددە ڕادیۆئەکتیڤەکان لەو بنکە ئەتۆمییانەی ئێران دەربهێنێت کە پێشتر لە هێرشەکاندا وێران کراون. ترەمپ گوتی: “تاران تەکنەلۆژیای پێویستی نییە بۆ پاککردنەوەی ئەو شوێنانە، بۆیە داوای یارمەتی لە ئێمە دەکەن.”

سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی ئەوەی کرد کە سەرکردەکانی تاران بەم زووانە “هەڕەس دەهێنن” و ناچار دەبن بە مەرجەکانی ئەمریکا ڕازی بن. گوتیشی ئێستا بە جددی بیر لەوە دەکاتەوە کە پڕۆژەی ئازادی دووبارە چالاک بکاتەوە، وەک بەشێک لە ئۆپراسیۆنە سەربازییە گەورەکەی ئەمریکا لە ناوچەکە.

ترەمپ دووپاتی کردەوە، کە فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن، تاوەکوو دەگەنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، ترەمپ ڕایگەیاند کە بە جددی بیر لەوە دەکاتەوە ڤێنیزوێلا بکات بە ویلایەتی 51ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە دەسەڵاتی ئەو وڵاتەدا ئەنجامدا.

نوێ دەکرێتەوە

سەرچاوە

Related Posts