ئێرانجیهان

هیوادارم پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق ببێتە چارەسەربوونی گشت کێشەکان و جێبەجێکردنی دەستوور

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لە عەلی زەیدی دەکات و هیواخوازە قۆناخی داهاتوو دەستپێکێکی نوێ بێت لە سەقامگیریی و ئاشتی لە عێراق و چارەسەربوونی گشت کێشەکانی عێراق و جێبەجێکردنی دەستوور.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و کابینەکەی دەکەم بە بۆنەی بە دەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.

هەروەها نووسیویەتی “هیوادارم دەستپێکی قۆناخێکی نوێ بێت لە سەقامگیریی و ئاشتی لە عێراق و چارەسەربوونی گشت کێشەکانی عێراق و جێبەجێکردنی دەستوور و باشترکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ”.

سەرچاوە

Related Posts