ئێرانجیهان

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات و رایدەگەیەنێت: بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز (عەلی فالح ئەلزەیدی) دەکەین.

هیوادارین حکومەتی نوێ بتوانێت ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا ڕاپەڕێنێت، و سەرکەوتوو بێت لە چارەسەرکردنی تەنگژە و ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە،بە جۆرێک کە ببێتە هۆی چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و وەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتییانی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە.

نوێ دەکرێتەوە..

سەرچاوە

Related Posts