سەرۆک بارزانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە:
“پیرۆزبایی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی، گەنجی قارەمان و بەتوانای کورد (نامۆ فازڵ) دەکەم، بۆ ئەو سەرکەوتنە کەم وێنەیەی کە لە قارەمانەتیەکانی (MMA) لە ئەمەریکا بەدەستی هێنا. جێگای شانازی هەموو کورد و کوردستانە و دەستخۆشی لێدەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشەنگبوونی بۆ دەخوازم.”
نوێ دەکرێتەوە.










