ئێرانجیهان

دانوستان بە مانای خۆبەدەستەوەدان نییە

دووشەممە 18ی ئایاری 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) دەربارەی پرۆسەی دانوستانەکان بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە شکۆ و دەسەڵاتەوە دەچێتە ناو گفتوگۆکان و سازش لەسەر مافەکانی گەلەکەی ناکات.

پزیشکیان جەختی کردەوە، “گفتوگۆ بە مانای خۆبەدەستەوەدان نییە” و ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام دەبێت لە پاراستنی مافەکانی نەتەوەکەی. گوتیشی: “ئێمە بە کەرامەت، دەسەڵات و پاراستنی مافەکانی نەتەوەوە دەچینە ناو گفتوگۆکان.”

سەرۆککۆماری ئێران هۆشداری دا کە وڵاتەکەی لە ژێر هیچ فشار و بارودۆخێکدا ئامادە نییە لە مافە یاساییەکانی خەڵک و نیشتمان پاشەکشە بکات. نووسیویەتی: “ئێمە بە لۆژیک و بە هەموو توانامانەوە تا کۆتایی خزمەتی گەل دەکەین و پارێزگاری لە بەرژەوەندی و کەرامەتی ئێران دەکەین.”

نوێ دەکرێتەوە

سەرچاوە

Related Posts