ئێرانجیهان

نامانەوێت هێرش بکرێتە سەر خەڵکی مەدەنی

سێشەممە 19ی ئایاری 2026، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە پرسیاری ڕەحیم ڕەشیدی، بەرپرسی نووسینگەی کوردستان24 لە واشنتن،سەبارەت بە بەردەوامیی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی سەر هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەبوونی ئاگربەست، گوتی: “ئێمە خۆشەویستییەکی زۆرمان بۆ گەلی کوردستان هەیە. نامانەوێت ببینین هێرش دەکرێتە سەر خەڵکی مەدەنی، چ بە درۆن بێت یان بە موشەک.”

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە ئاگربەستەکان هەمیشە بێ کەموکوڕی نین و هەندێک جار پێشێلکارییان تێدا دەکرێت، بەڵام ڕایگەیاند، واشنتن ئێستا لە نێوان دوو بژاردەدایە: یان گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا کارەکان تەواو بکەن و سەربازەکانیان بگەڕێننەوە ماڵەوە، یان دەستپێکردنەوەی جەنگ، کە وەک ئەو گوتی “ئەمەی دووەمیان خواستی سەرۆک ترەمپ نییە، بەڵام ئەگەر ناچار بن ئەنجامی دەدەن.”

نوێ دەکرێتەوە

سەرچاوە

Related Posts