لیندزی گراهام: ئێران تەنیا دەیەوێت دانوستانەکان دوابخات
ئەمرۆ چوارشەممە 20ـی ئایاری 2026، لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریکی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی “هیوادارم و چاوەڕێ دەکەم، دوای چەندین مانگ لە دانوستان لەگەڵ ئێرانییەکان، ئیدارەی ترەمپ هەر هەوڵێکی ئێران بۆ دووبارە دواخستنەوەی دانوستانەکان رەت بکاتەوە. دەسەلاتەکە چەندین مانگی لەبەردەست بوو بۆ ئەوەی بگاتە رێککەوتن، بەڵام بۆ من روونە کە ئەوان خەریکی یاری کردنن.”
هەروا دەشڵیت: “من پێم باشە چارەسەرێکی دیپلۆماسی هەبێت، بەڵام کۆنترین فێڵی ئێران بریتییە لە: دواخستن، دواخستن و دواخستن.”
سەبارەت بە هەر رێککەوتنێکی ئەگەریش، ئەو سیناتۆرە گوتی: “بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێم لە ئەنجوومەنی پیران پێداچوونەوەی بۆ بکەم.”










