چوارچێوەی هەماهەنگی لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا جەختی کردەوە، دوای پشووی جەژنی قوربان كابینەی وەزاری عەلی زەیدی تەواو دەكرێت.
ئەمڕۆ 20ـی ئایاری 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە نووسینگەی هادی عامری کۆبووەوە و بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە سیاسییەکان و شایستەکانی قۆناغی داهاتوو ئەنجامدا.
چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندوو، بڕیاری دراوە کە دوای پشووی جەژن، ڕێکارە دەستوورییەکان و لێکتێگەیشتنە نیشتمانییەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزاری دەستپێبکەن.
لە لایەکی دیکەوە و لەسەر ئاستی ئەمنی و ناوچەیی، چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەتکردنەوەی هەر هێرش و دەستدرێژییەکی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی عەرەبی دووپاتکردەوە. جەختیشی لە گرنگی ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە ئاڵۆزیی زیاتر کردەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، داوا لە دەزگا ئەمنییەکان کراوە کە لێکۆڵینەوەکانیان تەواو بکەن و ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی خاکی عێراق.
نوێ دەکرێتەوە..










