سەرۆک بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێدا نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) دەکەم کە توانی لە وڵاتی ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC)دا سەرکەوتن تۆمار بکات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت. دەستخۆشیی لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم. جێگەی خۆشحاڵی و شانازییە گەنجان و لاوانی کورد لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییە وەرزشییەکاندا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن و ناوی کورد و کوردستان بە جیهان دەناسێنن.
نوێ دەکرێتەوە..










