وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئایار (5) ـی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە.
کەمێک بەر لە ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی ئایاری 2026، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندبوو، سەرەڕای نەبونی دەوامی فەرمی و پشوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەپێناو هەرچی زوو دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، هەر ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.











