ئێرانجیهان

جێگری پاریزگاری لوڕستان: لە هێرشەکەی سەر شاری…


 

جێگری پاریزگاری لوڕستان دەڵێت، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی شاری دروود بۆ 9 کەس بەرزبووەوە.

رۆژی پێنجشەممە، 19ـی ئاداری 2026، سەعید پوورعەلی، جێگری پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند:” بەهۆی هێرشی سەر باڵەخانەیەک لە شاری دروود 9 کەس کوژراون کە هەموویان خەڵکی سڤیلن.”

 

سەعید پوورعەلی گوتی: “لە هێرشەکەدا 74 کەس بریندار بوون سەرجەمیان خەڵکی سڤیلن لە شوێنی هێرشەکە نزک بوون.”

 

سەعید پوورعەلی ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی تەندروستیی بەشێک لە بریندارەکان خراپە و لە ژێر چاودێری چڕدان.

 

رۆژی چوارشەممە، 18ـی ئادار ئەمریکا و ئیسرائیل چەند جارێک هێرشیان کردە سەر لوڕستان.

 

جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا-ئیسرائیل پێی ناوەتە 20ـەمین رۆژیەوە. جەنگەکە لە 28ـی شوباتی 2026ەوە دوای ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، کە تێیدا چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کوژران.

 

لە بەرامبەردا، سوپای پاسداران و گرووپە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە، زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنییان بۆ سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو دەستپێکردووە.

 





سەرچاوە

Related Posts