سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای بەسرە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئاداری 2026، رایگەیاند،؛ بنکەی دەریایی ئوم قەسر لە رێگەی درۆنەوە کراوەتە ئامانج.
سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە: “بارەگای فەرماندەیی هێزە دەریاییەکان لە ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە، بەر هێرشێکی درۆنی کەوتووە، هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشەشدا، دوو درۆنی دیکە لە نزیک ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و کوەیت کەوتوونەتە خوارەوە.”
سەبارەت بە زیانەکان، سەرچاوەکە رایگەیاندووە؛ تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی قەبارەی زیانە گیانی یان ماددییەکانی ئەو هێرشە لەبەر دەستدا نییە.










