ئێرانجیهان

بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین

راگەیێندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە:

بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوا و ترسنۆکانەیە دەکەین کە کرایە سەر ماڵی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی تری پارێزگای دهۆک.
ئەم پەلامارانە، بەشێکن لەو زنجیرە هێرشە دوژمنکارانەیەی کە ماوەیەکە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و نانەوەی پشێوی ئەنجام دەدرێن.
دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم جۆرە هەوڵە نەزۆکانە ناتوانن ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ پاراستنی قەوارە دەستوورییەکەی پاشەکشە پێ بکەن. داواکارین لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە.

 

نوێ دەکرێتەوە.

سەرچاوە

Related Posts