ئێرانجیهان

ماکرۆن سەرکۆنەی هێرش کردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆک ماکرۆنەوە پێگەیشت

ئەمڕۆ شەممە 2026/3/28، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، ماکرۆن بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئه‌مڕۆ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.

 ماكرۆن سەرەخۆشیی لە نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە کرد کە ڕۆژی 24ی ئەم مانگە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێراندا لە سۆران شەهید بوون و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

لای خۆیەوە،  نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی سەرۆک ماکرۆن و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا و هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگيى چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ کردەوە.

سەرچاوە

Related Posts